یه‌كێتی ئه‌وروپا ستراتیژی خۆی بۆ به‌هێزكردنی پشتیوانییه‌كانی له خه‌ڵكی عێراق ده‌خاته‌ڕوو
مۆگرینی: له پێناو خه‌ڵكی عێراق و ناوچه‌كه به‌رده‌وامی به هاوكارییه‌كانمان ده‌ده‌ین
یه‌كێتی ئه‌وروپا ستراتیژی خۆی بۆ ساڵی 2018 بۆ به‌هێزكردنی پشتیوانی له خه‌ڵكی عێراق له دوای شه‌ڕی داعش ده‌خاته‌ڕوو.
فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه رایگه‌یاند، ئێستا عێراق له قۆناغێكی گرنگی گواستنه‌وه‌دایه و گرنگه هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به به‌شداری سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی مافه بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك و رۆڵی یاسا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
كۆمسیاری هاوكارییه مرۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌ش رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوكاری به‌په‌له‌ی پێشكه‌شی خه‌ڵكی عێراق كردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
كۆمسیاری گه‌شه‌پێدان و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیش رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكی عێراقدا بۆ بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر، یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكار و هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
به‌رنامه‌ی ستراتیژی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق:
* پاراستنی یه‌كێتی، یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق و پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ سیتمێكی حوكمڕانی هاوسه‌نگ و دیمكراتی
* گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابوری
* به‌هێزكردنی ناسنامه‌ی نیشتیمانی عێراق و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كانی
* گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری كاریگه‌ر و سه‌ربه‌خۆ
* چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆچبه‌ران
* پشتیوانیكردن له په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێكانی
خوێندراوەتەوە615