ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ده‌شته‌كانی عوزێم ده‌ستیپێكرد
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان له ده‌شته‌كانی ناوچه‌ی عوزێمدا ده‌ستپێكرد، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی سنوره‌كه‌یه له پاشماوه‌كانی داعش.
مه‌زهه‌ر عه‌زاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، هێزه هاوبه‌شه‌كان له باكوری پارێزگای دیاله ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی سه‌ربازیی كردوه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله وتی: هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی، به‌پشتیوانیی هێزی ئاسمانی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له دوو میحوه‌ره‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه و ناوچه‌كه له پاشماوه‌كانی داعش و شانه نوستوه‌كانی پاكده‌كرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە960