پرسی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كانی عێراقی سه‌رقاڵكردووه
به‌پێی قسه‌ی راوێژكارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی، یه‌كێكه له سه‌ركرده سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی له عه‌بادی كردوه.
ئیحسان شه‌مه‌ری راوێژكاری رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرایكرد، یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردوه له‌به‌رامبه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتیدا.
شه‌مه‌ری ره‌تیكردوه‌ته‌وه ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه ئاشكرا بكات كه پێشنیازه‌كه‌ی داوه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌ڵام رایگه‌یاند، عه‌بادی سه‌رباری ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی سوره له‌سه‌ر سازدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا.
بڕیاره ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، هێز و لایه‌نه شیعه‌كان پشتیوانی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له واده‌ی خۆیدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام لایه‌نه سوننه‌كان داوای دواخستنی ده‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
خوێندراوەتەوە351