كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی درێژكرده‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درێژكرده‌وه.
كه‌ریم ته‌میمی، وته‌بێژی ڕه‌سمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژادنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به وته‌ی ته‌میمی، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریداوه كه رۆژی 11ی ئه‌م مانگه دوا واده‌بێت بۆتۆماكردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان.
خوێندراوەتەوە491