وەزیری بەرگریی بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوەوە
وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە میانی سەردانێكیدا بۆ عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی و ئیداریی حكومەتی بەغدا كۆبوەوە و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ پرۆسەی سیاسی و شەڕی دژ بەتیرۆر دووپات كردەوە.
گاڤن ویلیامسن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوەكرد، شەڕی دژ بەتیرۆر هێشتا كۆتایی نەهاتوە، بەڵام پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە.
رونیشیكردەوە، لەندەن بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی عێراق بۆ كۆتاییهێنان بە تیرۆریستان و ئاوەدانكردنەوەی وڵات.
وتیشی: هیوادارن هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵ ببێتە هۆی گۆڕانكاریی باش لە پرۆسەی سیاسیدا و یەكگرتنی عێراقییەكان لەدژی توندڕەویی.
خوێندراوەتەوە550