كوه‌یت: مانگی داهاتوو كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مانگی داهاتوو له كوه‌یت كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت: زیاتر له 70 ده‌وڵه‌ت بانگهێشتی كۆنگره‌كه ده‌كرێن.
ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوه‌یت به‌رده‌وامن، به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كوه‌یت، كه ئامانج لێی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌بێت.
ئاژانسی كۆنای كوه‌یتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیی و كۆمه‌كبه‌خشه‌كان به‌شداریی كۆنگره‌كه بكه‌ن.
مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له 70 ده‌وڵه‌ت بانگهێشتی كۆنگره‌كه ده‌كرێن، بێجگه له‌وه‌ش نوێنه‌ری رێكخراوه جیهانییه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان به‌شدار ده‌بن.
راشیگه‌یاند: پێشبینیده‌كه‌ن ئاستی هاوكاریی و كۆمه‌كه‌كان بۆ عێراق زۆر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی جه‌نگی داعش ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
خوێندراوەتەوە543