هاوپه‌یمانیی نیشتمانی هۆشداریی ده‌دات له دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
هاوپه‌یمانیی نیشمانیی عێراق جه‌خت له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، هۆشدارییش ده‌دات له دواخستنی و به‌مه‌ترسیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی.
نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی سێ لایه‌نه كوردستانییه‌كه له به‌غدا، بۆ میدیاكانی رونكرده‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی گۆڕانكاریی و به‌ره‌وپێشچون له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
وتیشی: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی زۆر له كێشه سیاسییه‌كان.
خوێندراوەتەوە544