ئاژانسی رۆیته‌رز: حه‌یده‌ر عه‌بادی پلانی داناوه بۆ بچوككردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
ئاژانسی رۆیته‌رز پلانێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ بچوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كات.
ئاژانسه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه بڵاویكرده‌وه قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ی عه‌بادی بریتیه له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی وراده‌ستكردنیان به هێزه‌كانی سوپا قۆناغی دوومیش خۆی ده‌بینێته‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌وهێزه بۆ نیوه‌ی ژماره‌ی ئێستا.
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌وهه‌نگاوانه به هۆشیاریه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت ئه‌وه‌ش بۆ خۆبه دوورگرتن له په‌رچه‌كرداری فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌باره‌ت به قۆناغی دووه‌می پلانه‌كه‌ش ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق كه سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و پلانه‌ی پێ سپێردراوه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه ، وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌ڵده‌سێـت به‌دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه له ڕووی ته‌مه‌ن و توانای جه‌سته‌ییه‌وه گونجاو نین بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی.
خوێندراوەتەوە3055