ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌كراوه‌یی هێشته‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌كراوه‌یی هێشته‌وه و بڕیاریدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌گفتوگۆكانی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند, له‌دانیشتنی یه‌كه‌می وه‌رزی دووه‌می یاساداناندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كرا بۆ هه‌مواری یاسای ده‌زگای دژه تیرۆر و پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای كشتوكاڵ.
ڕاشیگه‌یاند, هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا میوانداریی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دیاریكرد بۆ دانیشتنی داهاتووی.
دوێنێ به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 نوێنه‌رانی كورد و سونه بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كرد, به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتنه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و گفتوگۆكردنیش له‌سه‌ر بودجه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
خوێندراوەتەوە387