كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: پێویستمان به 296 ملیار دیناره بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایده‌كات پێویستیان به بڕی296 ملیار دیناره بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
مه‌عن عه‌بد حه‌نتوش له میانی ئاماده‌بوونی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌م مانگه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه راده‌ستی كۆمسیۆن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، كۆمسیۆنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌ته‌مه‌نده‌كان كردوه بۆ دانانی ئامێری ئه‌لكترۆنی له ناوه‌نده‌كانی ده‌ه‌نگدان و له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میوانداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كرد.
خوێندراوەتەوە493