عەلاوی داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكات
ئیئتلافی وەتەنی بەسەرۆكایەتی ئه‌یاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و دوبارەكردنەوەی دەكات بۆ كاتێك هەلومەرج لەبار دەبێت.
ئیئتلافی وەتەنی داواش ده‌كات، حكومەتی ئێستا بكرێتە كار بەڕێكەر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بەهۆی كاری توندوتیژی و ساختەكاری و چەواشەكاریی كڕینی دەنگ و قۆستنەوەی هەلومەرجی ئاوارە و ڕاگوێزراوەكان داوای دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەین.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه
كۆمسیۆن لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دەشتی نەینەوا دەنێرێت و لەساختەكاریی و پێشێلكارییەكان دەكۆڵێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌ر یه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست داواده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی هه‌ژمار بكرێن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن دووباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه..
خوێندراوەتەوە1426