حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی له‌په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی ده‌كات
عه‌بادی: پیوێسته ده‌نگده‌ران خوێندنه‌وه‌یان
عه‌بادی: پیوێسته ده‌نگده‌ران خوێندنه‌وه‌یان
بۆچالاكیه‌كانی پاڵێوراوه‌كان و سه‌رۆكی لیسته‌كان هه‌بێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌په‌یامی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و په‌یامێكی ناراسته‌وخۆش ئاراسته‌ی نوری مالیكی ده‌كات.
دوێنێ له‌په‌یامێكدا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوای له عێراقیه‌كان كرد ده‌نگ به‌و كه‌سه شكستخواردو و گه‌نده‌ڵانه نه‌ده‌ن كه‌پێشتر پۆستی باڵایان وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عێراقی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوری مالیكی لێكدرایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سر پێشوازی له په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی كرد‌و له تویتێكدا رایگه‌یاند، پاڵپشتی هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عی ئاینی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی سیستانی ده‌كه‌ین.
عه‌بادی داوای له ده‌نگده‌ران كردوه، خوێندنه‌وه‌ی ووردیان هه‌بێت بۆ كار و چالاكی پاڵێوراو و سه‌رۆكی لیسته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له خوله‌كانی رابردوودا به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و فیڵبازه‌كانه‌وه.
خوێندراوەتەوە686