عیراق: به‌هۆی شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌وه پێنج ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون
وه‌زیری كۆچ: زیاتر له‌سێ ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵ‌وحاڵی خۆیان
وه‌زیری كۆچ: زیاتر له‌سێ ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵ‌وحاڵی خۆیان
ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌وه پێنج ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ناوچه جیاكانی عێراق ئاواره‌بوون.
ده‌رباز محه‌مه‌د له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌پشتیوانیی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی, توانیویانه ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه تێبپه‌ڕێنن و له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌و كۆچبه‌ره‌ی ناوچه جیاكانی عیراق, زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ندێك گرفتی ئه‌منیی و نه‌بونی شوێنی گونجاو و خزمه‌تگوزاریی پێویست، نه‌توانراوه ئاواره‌كانی دیكه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ شوێن و ماڵی خۆیان.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ی گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ سه‌قامگیریی ناوچه ئازادكراوه‌كان، یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی دیكه ده‌توانن له‌مساڵدا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
خوێندراوەتەوە257