كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واوكردووه
كۆمسیۆن: له رۆژانی بانگه‌شه‌دا پلانمان هه‌یه
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پلانی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ رۆژانی بانگه‌شه.
كه‌ریم ته‌میمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق ده‌ڵێت، چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ده‌ستنیشانكردوه به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌و تۆماركردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك.
ته‌میمی وتیشی: ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌گرنه‌به‌ر كه پێشێلكاریی ده‌كات‌و توندترین سزاش دورخستنه‌وه‌یه له‌ركابه‌ریی هه‌ڵبژاردن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌تین چادرچی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆن ئاشكرایكرد، 136 ناوه‌ندی ده‌نگدان له وڵاتانی ئێران و ئوردن و توركیا و ئه‌مریكا و میسر و لوبنان و ئیمارات و روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك وڵاتی تری ئه‌وروپا بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه ده‌كرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە261