كۆمسیۆنی باڵا رێگری ده‌كات له‌مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به‌كارتی ده‌نگدانه‌وه
عێراق؛ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند رێكارێك په‌سه‌ند ده‌كات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كاندید‌و قه‌واره‌یه‌ك مامه‌ڵه به‌كارتی ده‌نگده‌رانه‌وه بكات، رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌و په‌سه‌ند كردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پارێزگاری له‌گه‌یشتنی كارتی ده‌نگدان به هاوڵاتیان چوار رێكار ده‌گرنه به‌ر.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، رێوشوێنی یاسایی له‌دژی هه‌موو ئه‌و قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسی و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به‌كارتی ده‌نگدانه‌وه ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە217