حاكم زاملی هۆشداریی ده‌دات له له‌شكركێشیی سوپای توركیا
زاملی: له‌شكركێشی قه‌یرانێكی ئه‌منیی‌و سیاسی نوێ دروستده‌كات
حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هۆشداریی ده‌دات له له‌شكركێشیی‌و سنور به‌زاندنی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی عیراق.
حاكم زاملی، رایگه‌یاند: "له‌شكركێشیی‌و سنوری به‌زاندنی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی عیراق، قه‌یرانێكی ئه‌منیی‌و سیاسی نوێ له‌نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره دروستده‌كات".
راشیگه‌یاند: بوونی سوپای توركیا‌و نزیكبوونه‌وه‌ی له‌سوپای عیراق، ئه‌گه‌ری به‌ریه‌كه‌وتن‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بۆیه داوای له‌سوپای توركیا كردووه بچنه ده‌ره‌وه له‌نێو خاكی عیراق‌و پابه‌ند بن به‌سه‌روه‌ریی خاكی عیراق‌و رێزی لێ‌بگرن.
خوێندراوەتەوە394