ته‌ندروستی

توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان ته‌وقه‌كردن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌ستنیشانده‌كات

به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ ته‌وقه‌كردنێكی به‌هێز له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ دڵێكی ته‌ندروست و ده‌ورانی خوێن و ده‌شكرێت وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كان دڵ و خوێن ته‌ماشابكرێت.

د.سیباستیان بایه‌ر شاره‌زا له‌بواری هه‌ناوی له‌شاری (بۆستن)ی ئه‌مریكی و خاوه‌نی توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌به‌شداری 4 هه‌زار و 654 كه‌سی ژن و پیاوی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 40 ساڵ تا 60 ئاماده‌یكردووه‌،  رایگه‌یاندووه‌: به‌هێزی وپته‌وی ماسولكه‌كان كه‌ له‌رێگای به‌هێزی ده‌سته‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌توانرێت به‌هێزی‌ ماسولكه‌كان ببه‌سترێته‌وه‌ به‌بچوكی ماسولكه‌كانی دڵ،   بچوكی ماسولكه‌كانی دڵیش په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌می لێكه‌وته‌كانی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ورانی خوێن، هه‌ربۆیه‌ تا ماسولكه‌كان ده‌ست به‌هێزبێت ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی دڵ بچوكن و ته‌ندروست و سه‌لامه‌تترن، به‌وجۆره‌ش نه‌خۆشی و سه‌لامه‌تی دڵ دیاریده‌كرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە184