ته‌ندروستی

نەشتەرگەری گواستنەوەی سەر لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر ئەنجامدرا

بۆ یەكەمجار زاناكان سەركەوتنیان بەدەستهێنا لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستنەوەی سەر لە سەر جەستە و سەری كەسی مردوو، لەئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە بۆ كەسێكی زیندوو.

پسپۆڕی نەشتەرگەری بەناوبانگی ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ سەركەوتنی بەدەستهێنا لە ئەنجامدانی یەكەم نەشتەرگەری گواستنەوەی سەر لەسەرجەستەیەكی مردوو وە توانیوێتی بە باشی بڕبڕەی پشت و دەمار و خانەكانی خوێن بە یەك ببەستێتەوە.

ئەو پسپۆڕە باسی لەوە كردووە كە نەشتەرگەرییەكەی لە چین ئەنجامداوە و 18 كاتژمێری خایاندووە، قۆناغی دووەمی ئەم كارەشی بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستنەوەی سەر بۆ جەستەی ئەو كەسانەی مێشكیان مردووە.

كاناڤێرۆ ئاماژەی بەوەش كردووە كە حكومەتی چین پشتگیری ئەو پرۆژەیەی دەكات و دەیەوێت بەو كارە وڵاتەكەی بكاتە پێشەنگی بواری پزیشكی.

پێشتریش ڤالێری سپیریدۆنۆڤی ڕوسی كە زانای بواری كۆمپیوتەرە و توشبووی نەخۆشییەكی دەگمەنە كە بەهۆیەوە ناتوانێت هیچ ئەندامێكی جەستەی بجوڵێنێت جگە لە سەری، ڕەزامەندی نیشاندابوو تا نەشتەرگەری گواستنەوەی سەری بۆ ئەنجام بدرێت، بڕیاریشە ئەو نەشتەرگەرییە لە كۆتای ساڵدا ئەنجام بدرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10170