ئه‌مریكا: بڵابو‌ونه‌وه‌ی جۆره به‌كتریایه‌كی مه‌ترسیدار
سه‌نته‌ری سی دی سی پزیشكیی، له ئه‌مریكا ئاماژه به‌توشبونی 221 كه‌س به جۆره ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، كه توانای به‌رگریی‌و ر‌ووبه‌ڕو‌وبو‌ونه‌وه‌ی دژه به‌كتریاو چاره‌سه‌رییه‌كانی هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌و سه‌نته‌ره پزیشكیه، كه‌سێك له هه‌ر 10 كه‌س له دامه‌زراوه پزیشكیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی توشبو‌ونیان به‌و به‌كتریایه تیا ده‌رنه‌كه‌وتو‌وه.
ئه‌و جۆره به‌كتریایه ده‌توانێت له جه‌سته‌ی كه‌سێكی ته‌ندروست‌و له‌شساغدا خۆی بشارێته‌وه‌و له رێگه‌ی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه‌وه بگوازرێته‌وه.
ئه‌و سه‌نته‌ره پزیشكیه رێنمایداوه به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبو‌ونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره به‌كتریایه، به وردیی شیكاری خێرا بۆ هه‌موو ئه‌و بو‌ونه‌وه‌رانه بكرێت، هه‌ر كاتێك گومان هه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی به‌كتریاكه بۆی یان گوما هه‌بوو كه هه‌ڵگری به‌كتریاكه‌یه.
به پێی راپۆرته‌كه، چاودێری ئه‌و توشبو‌وانه‌ش بكرێت، كه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه، به مه‌به‌ستی شیكاری‌و وردبینی جۆر‌و هۆكاری به‌كتریاكه.
خوێندراوەتەوە832