ته‌ندروستی

په‌یوه‌ندی خه‌و و توانای مێشك له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ سودێکی دیکەی خەوتن ئاشکرادەکات کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی تواناکانی مێشک.

پسپۆڕانی بواری پزیشکی لە زانکۆی ویسکونسنی ئەمریکی رایدەگەیەنن، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان تواناکانی مێشکی مرۆڤ و خەوتن هەیە، چونکە کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر گۆڕینی کاروچالاکییەکانی مێشک.

بەڕای پسپۆڕان، خەوتن به‌شێوه‌یه‌كی باش، بەس دەبێت بۆ  ئارامی جەستە، ئەمەش کاریگەری گرنگی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵ و هەرزەکار، چونکە مێشکیان لە قۆناغی گەشەکردندایە و پێویستیان بە خەوتن هەیە.

بەپێی هەواڵەکە، ئەو منداڵانەی خەوییان کەمە، تواناکانی مێشکیان لاوازترە بەبەراورد بەو منداڵانەی خەویان باشە.

خەوتن چەند سودێکی دیکەی گرنگی هەیە لەوانە، دابەزاندنی کێش و کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و رۆماتیزم و شەکرە و چالاکبوونی جەستە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە645