سودی خواردنی هێلكە بۆ خوێندكاران
هێلكە كە یەكێكە لەو بەرهەمە خۆراكیانە بە چەند شێوازێكی جیاواز دەخورێت بە تایبەت لە بەیانیاندا، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی خواردنی هێلكە سودێكی زۆری بۆ منداڵان و خوێندنكاران هەیە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان خواردنی هێلكە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ماددەی خۆراكی سود بەخش و كانزا و ڤیتامینەكان، بەجۆرێك یارمەتی مانەوەی كێشی لەشی خوێندكار دەدات لە ئاستێكی تەندروست و دیاریكراودا، هەروەها ڕێژەی شەكری خوێن ڕێكدەخات.
پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن بونی كۆلین لە پێكهاتەی هێلكەدا یارمەتیدەرە لە دروستكردنی دەمارەخانەكان و بەشی بەرپرس لە بیرەوەریەكان لە مێشكداچالاك دەكاتەوە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ خوێندكار بەتایبەت لەكاتی وانە خوێندندا.
زەردێنەی هێلكە ڕێژەیەكی زۆر ئاسنی تێدایە كە پێویستە بۆ جەستە لەگەڵ ئۆمیگا سێی پێكهاتەكەی كە توانای بیر و بینین بەهێز دەكات ئەمە جگە لەوەی ڤیتامین بی 12 پێكهاتەكەی یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات هەروەها ڕێژەیەكی زۆر كالسیۆمی تێدایە كە یارمەتی بەهێزبونی ئێسك و ددانەكان دەدات.
خوێندراوەتەوە2198