چەند سودێکی توێکڵی لیمۆ
لیمۆ بەهۆی بوونی ڤیتامینC تێدایدا چەند سودێکی هەیە بۆ کێشەکانی دەم و ددان و هەوکردنی قوڕگ، خوێنبەربوون و رۆماتیزم و سوتان م قەڵەوی و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و قژ و دەموچاو و چارەسەرکردنی کێشەکانی لاوازی سێکس.
سەرباری ئەم سودانە پێگەی ئەلعەرەبییە چەند سودێکی توێکڵی لیمۆ بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات توێکڵی لیمۆ لەبەر خۆردا وشکبکرێتەوە تا بتوانیت بیکەیت بە تۆزێک ( باودەر) و ئنجا وەک ماسک بەکاریبهێیت وەک لەم خاڵانەی خوارەوە روونکراوەتەوە.
ماسکی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ شیر
بۆ سپیکردنەوەی پێست، دەتوانیت رۆژانە تۆزی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ کوپێک قاوەی بەشیر تێکەڵی بکەیت و بە پارچەیەک لۆکە دەیدەیت لە دەموچاوت بۆ ماوەیک نیو کاتژمێر پاشان بە ئاوێکی سارد دەیشۆیت.
ماسکی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گوێزی هندی
بۆ لابردنی پەڵەو زیپکە، دەتوانیت کەوچکێک تۆزی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ کوپێک قاوەی بە گوێزی هندی تێکەڵ بکەیت تا ئەبێت بە گیراوەیەک و دەیدەیت لە دەموچاوت بۆ ماوەی کاتژمێرێک یاخود بە درێژایی شەو.
ماسکی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ خەیارو ئاوی گوڵ
بەپێی ئەوەی ترشی ئەلفا هایدروکسی لە توێکڵەکەیدا هەیە، دەتوانێت هەفەتی سێ جار تۆزی توێكلی لیمۆ لەگەڵ 3 کەوچک ئاوی گوڵ و خەیار بیدەیت لە دەموچاوت بۆ نەرمی و سپیکردنەوەی پێست.
ماسکی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ شەربەتی بابایا
بەپێی بوونی پێکهاتەی ئۆکسی لەگەڵ ماددەی بکتین لە بابایا، بۆ لابردنی چرچی پێست و نەمانی خەتەکانی، دەتوانیت شەربەتی بابایا لەگەڵ تۆزی توێکڵی لیمۆ تێکەڵبکەیت و پاشان بیدەیت لە دەموچاوت بۆ ماوەی 30 خولەک و دوای بە ئاوی سارد بیشۆیت.
ماسکی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین
بۆ دروستبوونەوەی خانەکانی دەموچاوت و نەرمی نەرمی پێست، دەتوانیت یەک کەوچک تۆزی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین و شیر تێکەڵ بکەیت تا ئەبێت بە گیراوەیەکی خەست و پاشان مەساجی دەموچاوتی پێبکەیت.
ماسکی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ ماست
بۆ سپیکردنەوەی پێست و دروسبوونەوەی خانەکانی پێست و نوێ بوونەوەی، دەتوانیت هەفتەی سێ جار، تۆزی توێکڵی لیمۆ لەگەڵ ماستدا تێکەڵبکەیت و بۆ ماوەی 30 خولەک بیدەیت لەدەموچاوت و پاشان بە ئاوی شیلەتێن بیشۆیت.
خوێندراوەتەوە3512