پەیوەندی نێوان ڤیتامین و كێشە تەندروستییەكانی جگەر
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی كەمی ڤیتامینەكان كاریگەری لەسەر تەندروستی جگەر هەیە و توشی چەند كێشەیەكی دەكات.
توێژینەوەیەكی ئەڵمانی دەریخستووە كەمی ڤیتامین دی لە لەشدا ئەو ڤایرۆسانە لە جگەردا زیاد دەكات كە هۆكاری توشبوونن بە ڤایرۆسی جگەر لە جۆری بی، ئەمەش بە یەكێك لە نەخۆشیە مەترسیدارەكانی جیهان دادەنرێت، بەڵام كاریگەری نییە لەسەر ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی سی جگەر كە بە هەمان شێوە یەكێكە لە ڤایرۆسە مەترسیدارەكان.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات، كەمی ڤیتامین دی لە لەشدا كۆئەندامی لەش لاواز دەكات، ئەمەش بە هەمان شێوەی كاریگەری لەسەر جگەر هەیە.
توێژەرەكان داوایان لەو كەسان كردووە كە ڤیتامین دی لەلەشیاندا كەمە، گرنگی بە خواردنی ماسی و شیرەمەنییەكان بدەن، هەروەها ڕۆژانە بۆ ماوەیەك بچنە بەر تیشكی خۆر بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینە لە لەشدا بەرزبێتەوە.
خوێندراوەتەوە2891