ته‌ندروستی

ته‌ندروستی‌ جیهانی‌: ژماره‌ی‌ توشبوان به‌ ئایدز له‌ جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ 37 ملیۆن كه‌س

یه‌كی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌موو ساڵێك رۆژی‌ جیهانی‌ نه‌خۆشی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ش ئایدزه‌، ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ له‌ راپۆرتی‌ ساڵانه‌یدا دواین ئاماره‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ ئایدز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌ورپا ده‌كات و ئه‌گه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ش به‌و شێوه‌ خێرایه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت جیهان ده‌سته‌وستان ده‌بێت له‌ كۆنترۆڵكردنیدا. 

رۆژی‌ یه‌كی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌موو ساڵێك رۆژی‌ جیهانی‌ نه‌خۆشی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ش ئایدزه‌..
ئایدز شیاوی‌ چاره‌سه‌ركردنه‌، ده‌ستپێشخه‌ربه‌و پشكنینی‌ ئایدز بكه‌، ناونیشانی‌  ئه‌و ڕاپۆرته‌ بوو كه‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ له‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ئایدزدا بڵاویكرده‌وه‌..

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی ژماره‌ی‌ توشبوان به‌نه‌خۆشی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ش یاخود ئایدز له‌سه‌ر ئاستی‌  جیهان گه‌یشتوه‌ته‌ 37 ملیۆن كه‌س،  له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكی‌ زۆریان له‌ ناوچه‌ هه‌ژار نشینه‌كانی‌ ئه‌فریقا تۆماركراون.

 به‌ڵام جیاواز له‌ قه‌یرانه‌كانی‌ تر  ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر دانیشتوانی‌ ئه‌وروپا به‌، جۆرێك له‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵدا ڕێژه‌ی‌ توشبوان به‌نه‌خۆشی‌ ئایدز 52 % زیادیكردوه‌، به‌پێ دواین ئاماریش كه‌ له‌ ساڵی‌ 2016دا  ئاماده‌كراوه‌، ژماره‌ی‌ توشبوان به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ 53 وڵاتی‌ ئه‌وروپا كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كانیان 900 ملیۆن كه‌سه‌ 160 هه‌زار كه‌س زیادیكردوه‌.

به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و راپۆرته‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ باس له‌ زیادبونی‌ ڕێژه‌ی‌ توشبوان به‌نه‌خۆشی‌ ئایدز له‌ ڕوسیا ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه‌  ڤادیم بۆكرۆڤسكی‌ سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ ته‌ندروستنی‌ زانستی‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌  ئایدز ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایكرد ڕێژه‌ی‌ توشبون به‌و ئایدز له‌ ڕوسیا 13،6% زیادیكردوه‌.

 به‌پێی‌ ئه‌و داتایانه‌ش ئایدز بوه‌ته‌ هه‌ڕشه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدار بۆسه‌ر دانیشتوانی‌ ئه‌وروپا.

سۆزان جاكاب كه‌  به‌رێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانیه‌ له‌ ئه‌ورو پا ڕایگه‌یاندوه‌، ڕێژه‌ی‌ توشبون به‌و نه‌خۆشیه‌  له‌ ساڵی‌ 2016  دا به‌رزترین ئاستی‌ به‌خۆوه‌ دیوه‌، هۆشداریشداوه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئایدز به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به‌ هاتنی‌ ساڵی‌ 2030 ناتوانن ڕوبه‌روی‌ ببنه‌وه‌.

به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌ورپاوه‌ به‌ گوێره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ به‌شێوه‌كی‌ ئه‌رێنی‌ باسی‌ له‌  ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست كردوه‌.

 د.جه‌واد مه‌حجور جێگری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاشكرایكرد، ناوچه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌رپێشچونی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ خۆوه‌بینیوه‌ له‌ خۆپاراستن و دیاركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دووچاری‌ ئایدز بوون. 

له‌ كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ رایگه‌یاندووه‌ خاڵی‌ گرنگ له‌ نه‌هێشتنی‌ ئایدزدا زوو ده‌ستنیشانكردن و ده‌ستكردن به‌ چاره‌سه‌ركردنیه‌تی‌، له‌به‌رئه‌وه‌ داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ وڵاتان كردووه‌ رێوشوێنی‌ زیاتر و ستراتیژی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بگرنه‌به‌ر.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1568