ته‌ندروستی

زیانەکانی بەپێوە کارکردنی فەرمانبەر

 توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات بەپێوەکارکردن، کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تواناکانی مێشکی فەرمانبەر.

زانایان هۆشداریدەدەنە هەندێک دەزگاو کۆمپانیا، چونکە ماوەیەکە کارەکانیان وا رێکخستوە کە فەرمانبەرەکانیان بە پێوە کار بکەن، لەکاتێکدا بەڵگەیەکی بەهێز هەیە کە گرنگە بەرپرسان پارێزگاری لە سەلامەتی و تەندروستی فەرمانبەر بکرێت.

توێژەران لە زانکۆی کیرتی ئوستوڕاڵیا توێژینەوەیان لەسەر ٢٠ فەرمانبەر ئەنجامدا کە بەپێوەکاردەکەن، بۆ ماوەی دوو کاتژمێرو تێیدا دەرکەوت کە زیانی زۆر بە تواناکانی مێشک و ئازاری قاچەکان دەگەیەنێت، کە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ زیاددەکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، پێشتر کۆمەڵێک توێژینەوە ئاشکرایکرووە  لە ٨٠% فەرمانبەر کە بەدانیشتن کاردەکەن  رووبەرووی ئازارەکانی پشت بوونەتەوە و زیانی هەیە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە394