ته‌ندروستی

ئەو یاریانەی زیانیان بۆ منداڵان هەیە

توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی هەندێك یاری كۆنی منداڵان، بەتایبەت ئەوانەی ڕەنگی بریقەداریان هەیە.

كەناڵی بی بی سی بڵاویكردەوە، بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی بلیموسی بەریتانی، دەركەوتووە ئەو یارییانە مادەی ژەهراوییان تێدایە.

تویژینەوەكە لەسەر 200 جۆری یاری پلاستیكی ئەنجامدراوە كە لە دایەنگە ‌و ماڵان ‌و ئەو دوكانانەدا هەن كە كەلوپەلی كۆن ‌و بەكارهێنراون دەفرۆشن.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە، مادەكانی ئەنتیمون باریۆم برۆم ‌و كادمیۆم ‌و كرۆم ‌و ڕەساسی ‌و سیلینیۆم لەناو یارییەكاندا هەن، كە ئەوەش دەبێتە هۆی ژەهراویبونی درێژخایەن ئەگەر هاتوو منداڵ زۆر بەكاریان بهێنێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە988