ته‌ندروستی

نیشانەكانی هەوكردنی خوێن لای منداڵان

یەكێك لەو كێشە تەندروستییە باوانەی توشی منداڵان دەبێت هەوكردنی خوێنە، پسپۆڕانی تەندروستیش ئاشكرای دەكەن ئەو منداڵانەی توشی ئەو حاڵەتە دەبن چەند نیشانەیەكیان لا دەردەكەوێت.

بەڕای پسپۆڕەكان بەپێی نیشانەكان جۆری ئەو هەوكردنە دیاری دەكرێت كە منداڵ توشی بووە و لەگەڵ دەركەوتنی ئەو نیشانەش پێویستە منداڵەكە نیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدرێت بۆ ئەوەی چارە سەری پێویست وەربگرێت.

نیشانەكانی توشبوونی منداڵ بە هەوكردنی خوێن بریتین لە هەناسە توندی و خێرابونی لێدانەكانی دڵ، هەروەها سكچون و ڕشانەوە و گۆڕانكاری لە پلەی گەرمی لەشدا.

ئەمە جگە لەوەی منداڵ زوو هەست بە ماندوێتی دەكات بە تایبەت لە كاتی یاریكردندا و زیاتر هەست بە لاوازی و كەمتوانای منداڵەكە دەكرێت لەكاتی جوڵەدا.

لەكاتی توشبوونی منداڵ بەو حاڵەتە، جگە لەوەی پزیشك چارەسەری  بۆ دیاری دەكات، پێویستە خۆراكی تەندروست بدرێت بە منداڵ بەتایبەت ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1523