ته‌ندروستی

هەفتەی هەڵمەتی كوتانی جیهانی دەستیپێكرد

گرنگی كوتان وای لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كردووە، ساڵانە هەڵمەتی هەفتانەی كوتان ئەنجام بدات، هەڵمەتەكەی ئەمساڵیش ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەستی پێكردووە و تا 30 مانگ بەردەوام دەبێت.

بەپێی نوێترین ئاماری WHO نزیكەی 19 ملیۆن و 500 هەزار منداڵی كۆرپە بێبەشن لە هەڵمەتە سەرەكییەكانی كوتان، هەروەها %86 ئەو كەسانە، دوای ئەوەی بەرامبەر نەخۆشییەكی دیاریكراو كوتراون، نەتوانراوە هەڵمەتەكە تا كۆتایی لایان بەردەوام بێت.


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوە كردووە، مەبەستی لە ئەنجامدانی هەڵمەتەكە ، پاراستنی تاكی خێزانە لەڕێی كوتانەوە، ناونیشانی هەڵمەتەكەی ئەمساڵیش بریتییە لە هەمووان پارێزراوین.


WHO باس لەوەش دەكات كە خەرجكردنی هەر دۆلارێك لە بەرهەمهێنانی دەرمانی كوتاندا بە قازانجێكی زۆر دەشكێتەوە، كە دەگاتە 44 دۆلاری ئەمریكی، بەو پێیەی لەڕێی كوتانەكەوە مرۆڤ دەبێتە خاوەنی تەندروستییەكی باشتر و بڕێك پارەی كەمتر كەلە دروستكردنی دەرمانی چارەسەری پزیشكیدا خەرج دەكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە394