سودەكانی شەربەتی گێزەر
ڕۆژانە خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەتی گێزەر جەستەمان هێندەی سودەكانی خواردنی دوو گێزەر بەكاڵی گرنگی هەیە و دەتوانێ هەمان سودمان پێ بگەیەنێت .
هەموان دەزانین كە گێزەر یەكێكە لەو خۆراكانەی هێزمان پێ دەبەخشێت جا ئەگەر بە كاڵی یان بە لێنراوی بێت , هاوكات گەر هاتو وەكو شەربەت خورایەوە ئەوە بەهەمان شێوە گرەنتی ئەوە دەكرێت چەند هێندە زیاتری خواردنی دوو گێزەر , شەربەتەكەشی هەمان سودمان پێدەبەخشێت .
گرنگترین سودەكانی شەربەتی گێزەریش پاراستنی تەندروستی چاوە چونكە چەندین ڕەگەزی گرنگی وەكو كاروتین و لوتین و زیاكسانسین لەخۆ دەگرێت , هەمو ئەمانەش لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن مەترسیەكان لە دەستدانی توانای بینین كەم دەكەنەوە .
بەدەر لەمانەش شەربەتی گێزەر مەترسیەكانی سەر تەندروستی دڵ و مەترسیەكانی توشبون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوەو توانای بەرگری جەستەی مرۆڤ بەهێز دەكات .
خوێندراوەتەوە2440