ته‌ندروستی

سیستمێكی خۆراكی پڕ پرۆتین یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكی پڕ پرۆتین سەركەوتووترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش، بە تایبەت بۆ ڕەگەزی مێینە.

توێژیژنەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ئوستورالی لە زانكۆی سیدنی ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان پشتیان بە بەكارهێنانی سیستمێكی خۆراك و ئەنجامدانی وەرزش بەستووە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش.

بۆ دەرخستنی ئەنجامەكان توێژەرەكان چاودێری 71 خانمیان كردووە كە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 25 ساڵدا بووە و كێشەی قەڵەوییان بووە، بۆ ماوەی ساڵێكیش بەردەوام چاودێری ئەو كەسانە كراوە.

بەشداربوانی توێژینەوەكە خراونەتە بەردەم دوو جۆر سیستمی خۆراكی، یەكێكیان پڕ پرۆتین و ئەوی دیكەش پڕ كاربۆهیدرات بوو لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە هەردوو جۆرە خۆراكەكە هەمان بڕكالۆری و چەوریان تێدا بووە.

سەرجەم بەشداربوانی توێژینەوەكە بڕێك كێشیان لە دەســــــتداوە، بەڵام ئەو ژنانەی خۆراكەكانیان پڕ پرۆتین بووە دوو ئەوەندەی ئەوانی دیكە كێشیان كەمی كــردووە و ئەوەش نیشانەیەكە بۆ ئەوەی ژەمە خۆراكە پڕ لە پرۆتینەكان یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1270