هاوسەرگیری ئەگەری توشبوون بە خەڵەفان كەمدەكاتەوە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە، پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری ئەگەری توشبوون بە كێشە دەرونییەكان كەمدەكاتەوە بە تایبەت نەخۆشی خەڵەفان.
ڕۆژنامەی تەلەگراف ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە 15 توێژەر لەسەر 800 هەزار كەس ئەنجامیانداوە لەبارەی هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی خەڵەفان و ئەو هۆكارانەی ئەگەرەكانی توشبوون بەو نەخۆشییە كەمدەكاتەوە.
پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و چونە نێو ئەو پرۆسەیەوە ئەگەری توشبوون بە خەڵفان كەمدەكاتەوە بەتایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.
سەبارەت بەو كەسانەی هاوسەرەكەیان لەدەستداوە، توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، ئەو كەسانە ئەگەری توشبونیان بە خەڵەفان بەڕێژەی %20 بەتایبەت بەهۆی ئەو خەمەی لەدوای لەدەستدانی هاوسەرەكەیانەوە توشیان دەبێت.
بە وتەی توێژەرەكانی زانكۆی لەندەن كۆلێج ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان كردووە، ژیانیان تەندروسترە و باری ماددیان باشترە، ئەمەش وادەكات ژیانێكی خۆشتریان هەبێت.
خوێندراوەتەوە929