ته‌ندروستی

پسپۆڕان لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزایەکی مەترسیدار هۆشداریدەدەن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە بڵابوونەوەی ئەنفلۆنزایەکی مەترسیدار لە جیهاندا کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی 33 ملیۆن کەس لەماوەی چەند مانگێکی داهاتودا.

بەڕای جوناسان کویک، پسپۆڕی پزیشکی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا دەبێتە هۆی لەناوبردنی 300 ملیۆن کەس لە ماوەی دووساڵدا، لەمەشەوە زەوی رووبەروی برسێتی و داڕمانی ئابوری دەبێتەوە و مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستدەکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، شوێنی بڵاوبونەوەکە بە دیاریکراوی نەزانراوە کە لە کوێوە دەستپێدەکات بەڵام  پەتاکە بەهۆی ڤایرۆسێکی مەترسیدارەوە لە لەباڵندەی ئاوی یاخود خواردنی گۆشتەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بە ئاسانی و خێرا دەگوازرێتەوەو لە ناوچەکانی سەر زەوی تەشەنە دەسەنێت.

لەنیشانەکانی پەتا، بەزربوونەوەی پلەی گەرمی لەش و هەڵامەت و کۆکەو تێکدانی کاروچالاکییەکانی جگەرو سوڕی خوێن هتد.

لەساڵانی پێشووتردا، پەتا(تاعون) کە بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی ناسراوبوو لەساڵی 1918 بڵاوبویەوە و زیاد لە 100 ملیۆن کەسی لەناوبرد لە جەنگی جیهانی یەکەمدا و یەکێک بوو لە نەخۆشیە باوەکان لە مێژوودا.

تووشبونی مرۆڤ بە پەتا دەبێتە هۆی لاوازبوونی  سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ بەرامبەر بە رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەکە چونکە خێرا تەشەنە دەسەنێت، لەبەر ئەم هۆکارە زانایان رێنمایی دەدەن لەبارەی کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی مریشک  و بەراز  .

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە729