زانیارییەکان لەبارەی تووشبونی پیاوان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئەڵمانیا، ئاشکرایدەکەن تووشبونی پیاوان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک مەترسیدارترە وەک لە ژنان.
سەنتەری پزیشکی شێرپەنجەی ئەڵمانی DKFZ، لە رۆژی جیهانی نەخۆشییە دەگمەنەکان ئاماژەی بەوەکرد، شێرپەنجەی مەمک رووبەروی پیاوانیش دەبێتەوە.
پسپۆڕان زانیاری زیاتر لەسەر هۆکارەکان و نیشانەکانی تووشبونی پیاوان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بڵاودەکەنەوەو تێیدا رێنمای دەدەن .
نیشانەکانی دەرکەوتنی نەخۆشی شێرپەنجی مەمک لە پیاواندا ئەوەیە، گۆڕانکاری لە پێستی دەوروبەری مەمک روودەدات و گۆی مەمکی توشی خوێنبەربوون دەبێت، بەڵام پیاوان درەنگتر هەست بە تووشبونیان بەو نەخۆشیە دەکەن وەک لە ژنان.
لە ئەڵمانیا، رێکخراوێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی" 7 پیاو تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک" دادەمەزرێت، ئامانجی لێی هاوکاریکردنی تووشبوانە لەرووی دەروونی و چارەسەری کیمیاوی.
لەساڵی٢٠١٧ راپۆرتێک لەسەر تووشبوانی ژنان و پیاوان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بڵاوکرایەوەو تێیدا 71.9 هەزار ژن و 700 پیاو تووشبوی ئەو نەخۆشیە بوون.
خوێندراوەتەوە1483