ته‌ندروستی

هۆکاری سەرەکی تووشبون بە شێرپەنجە ئاشكرادەکرێت

توێژەرانی بواری پزیشکی بەریتانیا ئاشکرایدەکەن قەڵەوی هۆکاری سەرەکی تووشبونە بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە .

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، قەڵەوی لەجگەرە کێشان مەترسیدارترە، چونکە پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرەو فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دیکە هەیە و دەبێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

توێژەران لە میانی توێژینەوەکەیاندا ئاماژەبەوەدەکەن ساڵانە  23 هەزار حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجە لەبەریتانیا تۆمارکراوە، کە هۆکاری سەرەکی قەڵەوی بووە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە بەبارورد بەو کەسانەی بەهۆی جگەرە کێشانەوە توشی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بون.

بەپێی بڵاووبونەوەی بەیاننامەی توێژەرانی بواری پزیشکی لە رۆژنامەی تایمزی بەریتانیا، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هۆکاری سەرەکی بەهۆی زیادبوونی کێشی لەشەوە بوە.

لە بەیاننامەکەدا توێژەران رێنمایی دەدەن بەواز هێنان لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان و دابەزاندنی کێشی لەش ، چونکە پێچەوانەکەی دەبێتە هۆی تۆمارکردنی 2500 حاڵەتی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە هەفتانە. 

بەپێی بڵاوبونەوەی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٥ ی بەریتانیا،  360 هەزار حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکردوە .
 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە773