ته‌ندروستی

كاریگەری جۆری خۆراك بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ

بەرزی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی لەش یەكێكە لەو كێشانە توشی زۆر كەس دەبێت و بەهۆیەوە ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.

بەڕای پسپۆڕانی تەندورستی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ گرنگییەكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە، بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ڕێژەی كۆلیسترۆڵ ئەنجامدراون دەركەوتووە دەتوانرێت بە چەند ڕێگایەك ڕێژەكەی دابەزێنرێت و مەترسییەكانی كەمبكرێتەوە، بەجۆرێك گەر كۆلیسترۆڵ بەڕێژەی %5 كەمبكرێتەوە ئەوا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە بەڕێژەی %10 كەمدەبێتەوە.

بەڕای پسپۆڕەكان باشترین ڕێگاكان بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ بریتییە لە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان و دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان، ئەمە جگە لەوەی سیستمی خۆراكی ڕۆژانە كاریگەری هەیە و پێویستە گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراكانە  بدرێت كە ڕێژەی كۆلیسترۆڵ كەمدەكەنەوە، باشترین ئەو خۆراكانەش بریتین لە سیر و ماسی و چەراستەكان، هەروەها میوەكانی وەك ترێ و شیلك پرتەقاڵ و لالەنگی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2409