مەترسییەکی نوێی جگەرە کێشان ئاشكرادەبێت
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە جگەرە کیشان ئەگەری لەدەستدانی بیستن زیاد دەکات.
بەپێی هەواڵەکە، توێژینەوەکە لەیابان لەلایەن بنکەی تەندروستی جیهانی و پزیشکی لەسەر 50 هەزار کەس ئەنجامدراو و تێیدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی جگەرە کێشن لە 20-60% ئەگەری لەدەستدانی بیستنیان زیاد دەکات.
لەئەنجامی توێژنەوەکەدا توێژەرانی بواری پزیشکی رایدەگەینن، جگەرە کێشان کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تواناکانی بیستنی دەنگەکان لەرووی بەرزی و نزمی لەرەری دەنگەوە.
بەپێی ئەنجامی توێژنەوەکانی پێشوو، دەرکەوتوە جگەرە کێشان دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و تێکچوونی پێست و سوڕی خوێن و سییەکان هتد..
خوێندراوەتەوە1784