ته‌ندروستی

سپێناخ تواناکانی مێشک زیاتر دەکات

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات خواردنی سپێناخ رۆژی یەکجار، دەبێتە هۆی پاراستنی مێشک لە چه‌ندین نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، گەر رۆژانە ژەمێک سپێناخ یاخود گەڵا سەوزەکانی وەک کەلەرم و سڵق و کەرەوەز و بروکلی و مەعدەنوس و کاهوو بخورێت، ئەوا تواناکانی مێشک زیاددەکات و به‌كارهێنه‌ره‌كانی لە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر دەپارێزێت و نیشانەکانی پیری دوادەخات.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌؛ توێژینەوەکە لەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجامدراوەو دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بەردەوام سپێناخ دەخۆن ئاستی زیرەکی مێشکیان زیاترە.

 زانایانی بواری پزیشکی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن؛ خواردنی سەوزەمه‌نی بەس نیە بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک، بەڵکو چه‌ندین رێكاری دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان بیگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی ته‌ندروستییان.

مارسا کلیر، ئەندامی گرووپی توێژینەوەکە لە زانکۆی ئەمریکی لە شیکاگۆ دەڵێت؛ رۆژانە خواردنی بڕێک لە جۆرەکانی سەوزە لەگەڵ خواردندا ڕێگەیەکی باش دەبێت بۆ پاراستنی مێشک لە نەخۆشییەکان.
 

 



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە442