نزمی فشاری خوێن مێشك لاواز دەكات
پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەكەن كە وەك چۆن بەرزبونەوەی فشاری خوێن زیانی هەیە، نزمبونەوەشی بە هەمان شێوە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ جێدەهێڵێت.
چەند پسپۆڕێكی دڵی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان لەسەر كاریگەرییەكانی نزمی فشاری خوێن ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە نزمبونەوەی فشاری خوێن كاریگەری لەسەر خانەكانی مێشك دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی هەندێك لەو خانانە و لاوازبونی هەندێكی دیكەیان، بەتایبەت لای ئەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو كاریگەریانە لەسەر خانەكانی مێشك ئەگەری توشبوونی ئەو كەسە بە نەخۆشیەكانی زەهایمەر و خەڵەفان زیاد دەكەن و وردبینی ئەو كەسە كەمتر دەبێتەوە.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە بەردەوام ئاگاداری ئاستی فشاری خوێنیان بن و لە ئاستێكی مام ناوەندا ڕایبگرن، بۆ ئەمەش پێویستە گرنگی بە خواردنی خۆراكی تەندروست و ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان بدەن.
CAM
خوێندراوەتەوە1744