ته‌ندروستی

قەڵەوی ئەم هەستەت ناهێڵێت

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی بواری پزیشکی ئاشکرایدەکات قەڵەوی دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی هەستی تامکردنی خواردن .

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشێتدپرێس بڵاویکردەوە توێژینەوەکە لەسەر کۆمەڵێک مشک ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە قەڵەوی هۆکارە بۆ لەناوبردنی خانەکانی  تایبەت بە هەستی تامکردنی خواردن.

لەئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووتردا دەرکەوتبوو ئەو کەسانەی قەڵەون کەمتر هەستی تامکردنی خۆراکیان هەیە وەک لەو کەسانەی رێکن، لەمەوە توێژەران لە زانکۆی کورنیلی ئەمریکا، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی نوێ بە پێدانی خۆراکی چەور بە کۆمەڵێک مشک تا بە خێرایی کێشیان زیاد بێت.

پاش چاودێری کردن لەبارەی خانەکانی تامکردن لە زمانیاندا، دەرکەوت مشکە قەڵەوەکان بەڕێژیەکی کەمتر و لە25% هەستی تامکردنی خواردنیان هەیە وەک لە مشکە ئاساییەکان.

ئەناجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری بی ئەل ئو ئێس بیولوجی بڵاوبۆتەوەو توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن قەڵەوی و دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی تامکردن لە زماندا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە362