مەترسییەکانی جگەرەی ئەلكترۆنی
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات، جگەرەی ئەلكترۆنی مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە توێژەرانی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی نیویۆركەوە گواستیەوە، هەرچەندە ڕوونە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی زیانی كەمترە لە جگەرەی ئاسایی، بەڵام توێژینەوەكان زیانی گەورەی ئەم جۆرە جگەرەیەش بۆ سەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دەسەلمێنن.
توێژەرەكان، توێژینەوەكەیان لەسەر ترشەڵۆكی ناوەكی و سی و دڵی ژمارەیەك ئاژەڵ ئەنجامداوە كە بۆ ماوەی 10 ساڵ بەركەوتنیان لەگەڵ جگەرەی ئەلكترۆنیدا هەبووەو بۆیاندەركەوتووە، ئەم جۆرە جگەرەیە زیانی بۆ ترشەڵۆكی ناوەكی هەیە، هەروەها ئەگەری توشبونی بە شێرپەنجەی سی و میزەڵان و نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.
خوێندراوەتەوە838