مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر بۆ توشبوون بە شێرپەنجە
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە كە بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكرەی خوێن دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
چەند پسپۆڕێكی نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر چەند توێژینەوەیەكی پێشوو ئەنجامداوە كە لەسەر نەخۆشیەكانی شەكرە و شێرپەنجیە ئەنجامدراوە و پەیوەندی نێوان ئەو دوو نەخۆشییەیان ئاشكرا كردووە.
بەپێی ئەنجامەكان پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان نەخۆشییەكانی شەكرە و شێرپەنجەدا بونی هەیە و بەرزبونەوەی ئاستی شەكرە دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی بە ڕێژەی %15.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن گە ر زیادبونی ڕێژەی شەكرە، قەڵەویشی لەگەڵدا بێت، ئەوا ئەگەرەكانی توشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت، بەجۆرێك دەگاتە ڕێژەی %22.
هۆكاری پەیوەندی نێوان شەكرە و شێرپەنجە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كاتێك ڕێژەی شەكر بەرز دەبێت بەرگری ئەنسۆلین زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی كۆمەڵێك پرۆتین كە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان خێراتر دەكات، بۆ كەمكردنەوە ئەم كاریگەرییە پێویستە كە بەشێوەیەكی بەردەوام ڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام بدرێت و گرنگی بە خواردنی خۆراكی تەندروست بدرێت.
خوێندراوەتەوە1139