بەکارهێنانی زەیتی گویزی هندی بۆ پاککردنەوەی ددانەکان
ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک دەریدەخات، دەتوانیت لەجیاتی مەعجون، گوێزی هیندی بۆ پاکردنەوەی ددانەکان بەکاربهێنیت و سودی زیاتریشی دهبێت بۆ ددانهكان.
بەپێی هەواڵەکە زەیتی گوێزی هیندی هیچ ماددەیەکی کیمیاوی تێدانیەو بۆ پاککردنەوەی ددان لە زەیتەکانی تر باشترە، دەتوانێت بەکتریاکانی ناو دەم و ددان لەناو ببات و لە رەشبوونەوە بیپارێزێت.
بەپێی بڵاکراوەیەکی پێگەی دەیلی هیڵسی تایبەت بە تەندروستی، دەتوانیت لەماڵەوە لەبری مەعجونی پاککردنەوەی ددان نیو کوپ زەیتی گوێزی هندی لەگەڵ ٢ بۆ ٣ کەوچک لە سۆدیۆم و ١٥ تا ٣٠ دڵۆپ زەیتی لیمۆ و نەعنا تێکەڵ بکەیت و پاشان لەسەر ئاگرێکی کز دایدەنێت و دوای ساردبوونەوە دەتوانیت بۆ پاکردنەوەی ددانەکان بەکاری بێنیت.
پاکوخاوینی دەم و ددان کاریگەری گەورەی ئەرێنی لەسەر تەندروستی ئەندامەکانی جەستە هەیە، بەتایبەت دڵ و میشک چونکە گەر پێچەوانەکەی بێت دەم و ددان جۆرە بەکترییایەک دروست دەکات کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی هەوکردنی پوک و رەشبوونەوەی ددانەکان کە لەمەوە ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشیانە زیاددەکات لەوانە، جەڵتەی دڵ و مێشک و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و لەدایکبوونی پێشوەخت و نەخۆشییەکانی گورچیلە و پەنکریاس لەگەڵ هەوکردنی چاو.
خوێندراوەتەوە916