ته‌ندروستی

وەرزش خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە وەرزش كردن دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چالاكی خانە شێرپەنجەییەكان لە لەشی كەسانی توشبوو بەو نەخۆشییە و چاكبونەوەیان خێراتر دەكات.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە كە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان لەكاتی بەكارهێنانی چارەسەری كیمیاویدا، دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەشێكی زۆری خانە شێرپەنجەییەكان  كەمبونەوەی چالاكییەكانیان، بەمەش كەسی توشبوو ئەگەرەكانی چاكبونەوەی زیاتر دەبێت.

پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی كە ڕاهێنانە وەرزشییەكان پاڵ بە بڕێكی زۆر لەخوێنەوە دەنێت بۆ ناو خانە شێرپەنجەییەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا لەناوبردنی ئەو خانانە چونكە خوێنەكە بڕێكی زۆر لە چارەسەرەی كیمیاوی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی خودی وەرزش بۆ چالاكییەكانی جەستە و تەندروستیان زۆر گرنگە.

توێژینەوەكە داوا لەو كەسانە دەكات كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە ئەوا لەگەڵ چارەسەری كیمیاویدا بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن، ئەمەش بە ماوەیەكی كەم هەست بە باشتر بونی باری تەندروستیان دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1388