هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری شان
یەكێك لەو كێشە تەندروستیانەی لەئێستادا كەسانێكی زۆری لەتەمەنە جیاوازەكاندا بەدەستێوە دەناڵێنن ئازاری شانە، پسپۆڕانی ئەو بوارەش باس لەوە دەكەن دروست بونی ئەو ئازارە چەند هۆكارێكی جیاوازی هەیە.
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لەسەر ئازاری شان ئەنجامدراوە دەركەوتووە هەڵە جوڵاندنی شان یاخود دەست خستنە ژێر سەر لە كاتی خەوتن، دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری شان، هەروەها قسە كردن بۆ ماویەكی زۆر بە ئامێری مۆبایل هەمان كاریگەری دەبێت ئەم دوو حاڵەتەش زیاتر لە گەنجاندا ڕەنگ دەداتەوە.
سەبارەت بە كەسانی بەتەمەن، پسپۆڕەكان هۆكاری دروستبونی ئازاری شان لایا ئەو كەسانە، دەگەڕێتەوە بۆ هەوا گۆڕكێ یاخود بەهۆی هەوكردنی دەمارەكانی ملەوە بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا.
بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتەش پزیشكەكان داوا لەو گەنجانە دەكەن كە ئازاری شانیان هەیە، ڕاهێنانی بەهێزكردنی ماسولكەی شان ئەنجام بدەن، بۆ كەسە بەتەمەنەكانیش باشترە، دەرمانی دژە هەوكردن بەكاربهێنن، بەمەرجێك ڕای پزیشكی پسپۆڕ لەو بارەوەیەوە وەربگرن لەگەڵیشدا چەند ڕاهێنانێكی سروشتی ئەنجام بدەن.
خوێندراوەتەوە8771