زیانی قاوە بۆ ژنانی دووگیان
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی كەلەسەر ژنی دووگیان ئەنجامدراوە، دەركەوتوە زۆر خواردنەوەی قاوە لەكاتی دووگیانبوندا، زیانی بۆ تەندروستی كۆرپە هەیە.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی بەریتانی لەیەكێك لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە و بەپێی ئەنجامەكان دەركەوتووە ئەو ژنانەی لەكاتی دووگیانبوندا ڕۆژانە زیاتر لە دوو كوپ قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری توشبونی كۆرپەكەیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاد دەبێت لە داهاتوودا.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ماددەی كافەینی پێكهاتەی قاوە، دەبێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری لە ترشەڵۆكی ناوەكی كۆرپە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی خوێن.
بەپێی توێژینەوەكە گەر ژنانی دووگیان ڕۆژانە زیاتر لە 2 كوپ قاوە بخۆنەوە، ئەوا ئەگەری توشبونی كۆرپەكەیان بەشێرپەنجەی بەڕێژەی %60زیاد دەبێت، گەر خواردنەوەی قاوەكەش زیاتر لە 4 كوپ بێت ئەگەری توشبونی كۆرپەكە بە شێرپەنجە خوێن دەگات %72.
پسپۆڕەكان داوا لە ژنانی دووگیان دەكەن ڕێژەی خواردنەوەی قاوە كەمبكەنەوە، چونكە جگە لە زیانەكانی بۆ كۆرپە زیانی بۆ تەندروستی خۆشیان دەبێت.
خوێندراوەتەوە1526