مەترسییەکانی ئالوودەبوون بە جگەرەكێشان
رێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێكی سەبارەت بە زیانەكانی جگەرەكێشان بڵاوكردەوە، كە تیایدا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی رێژەی جگەرەكێشەكان دەدات و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر لە ساڵی 2030 دا هەشت ملیۆن كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە دەمرن و داواشدەكات باجی سەر جگەرە بەرزبكرێتەوە.
جگەرە، ساڵانە شەش ملیۆن كەس دەكوژێت، كە لەسەدا هەشتایان لە وڵاتە دواكەوتووەكاندان، رێكخراوی تەندروستی جیهانییش داوا لە وڵاتان دەكات باجی سەر جگەرە بەرزبكەنەوە، تا داهاتیان بەرزببێتەوە و ژمارەی جگەرەكێشەكانیش كەمبكاتەوە.
بە گوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵانی 2013 و 2014 دا نزیكەی 269 ملیار داهاتی حكومەتەكان بووە بەهۆی ئەو باجەوە كە لەسەر جگەرە دایانناوە.
رێكخراوەكە هۆشداری دەدات لە بانگەشەكردن بۆ جگەرە و داوادەكات بە گەورەیی لەسەر پاكەتی جگەرە باس لە زیانەكانی بكرێت.
بە گوێرەی ئامارەكان، ژمارەی جگەرەكێشەكانی جیهان ئێستا زیاتر لە یەك ملیارە و تەمەنیان لە سەروو پانزە ساڵانەوەیە و 226 ملیۆنیان لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكاندا دەژین.
ژمارەی جگەرەكێشەكان بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە و لە ساڵی 2015 دا زیاتر لە یەك ملیار كەس بە بەردەوامی جگەرەیان كێشاوە و زۆرینەیان لە رەگەزی نێرینەن.
ئیندۆنیزیا 76.2%ی نێرینەكان جگەرەكێشن ونزیكەی 80%ی جگەرەكێشەكان لەو وڵاتانە دەژین كە داهاتیان نزمە یان مامناوەندییە و ئەگەر هەیە رێژەی مردن لە ساڵی 2030 بۆ هەشت ملیۆن كەس بەرزببێتەوە.
خوێندراوەتەوە1399