ته‌ندروستی

چین: دروستكردنی دڵی ئاسمانی

وڵاتی چین بە تەکنەلۆجیای ڕۆكێت دڵێكی دەستكردی بەرهەمهێنا كە سوڕی خوێن چالاک دەکات ‌و تەمەنی دڵ درێژ دەكات.

رۆژنامەی گلۆپاڵ تایمزی چینی بڵاویكردەوە، كۆمپانیای زانست و تەكنۆلۆجیای چین بە هەماهەنگی ئاكادیمیای تەكنۆلۆجیای هەڵدانی ڕۆكێتی چین، گەشەیان بەدڵێكی دەستكرد داوە كە زیانی دەمارەكانی دڵ كەمتر دەكاتەوەو سوڕی خوێنیش باشتر دەكات.

هاوكات دەرفەت بۆ كاراكاركردنی دڵ دەڕەخسێنێت و وزەی زیاتریش بە دڵ دەدات، بەم پێیەش تەمەنی دڵ درێژتر دەكات.

دڵی دەستكرد كە بە دڵی ئاسمانیشیش دەناسرێت، لە ئێستادا لەسەر ئاژەڵ تاقی دەكرێتەوەو پێشبینی دەكرێت نرخەكەی بەگوێرەی دڵی دەستكردی هاوردەكراو هەرزارتر بێت كە لەئێستادا نرخی گەیشتووەتە ١٥٢ هەزار دۆلار.

دڵی دەستكرد بۆ ئەو كەسانە دەگوازرێتەوە كە چاوەڕێی نەشتەرگەری گواستنەوەی دڵ دەكەن یاخود گواستنەوەی دڵیان بۆ ناكرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە530