ته‌ندروستی

بۆچی ژنان زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن وەک لە پیاوان

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوتوە لە جیهاندا ژنان ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە و قەڵەوی و هەوکردن و جەڵتەی مێشک زیاترە وەک لە پیاوان.

 بەپێی راپۆرتێکی بڵاوکراوەی پێگەی بولدسکای تایبەت بە تەندروستی، چەند هۆکارێک کە ئەگەری  تووشبونی ژنان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات، دەخاتە روو، لەوانە:

باڵغبوون پێش 12 ساڵ
ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک دەریدەخات  ئەو ژنانەی پێش 12 ساڵ باڵغبوون ئەگەری تووشبونیان بەنەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت زیاترە وەک لەو ژنانەی دوای ١٣ ساڵ باڵغبوون، چونکە هۆڕۆمی ئسترۆجین زیاد دەکات و بەمەش ئەگەری تووشبون بە جەڵتەی خوێن و دڵ زیاد دەکات.

تووشبون بە ئەنفلۆنزا
بەڕای زانایان، کاتێک ژنان تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزا دەبن ئەگەری تووشبونیان بەنەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت چونکە بەکتریاو ڤایرۆسە مەترسیدارەکان دەچنە جەستەیان و هەندێ کات دەگوازرێتەوە بۆ دڵ و توشی نەخۆشی خراپی دەکات، بۆیە هەرکاتێک تووشی ئەنفۆنزا بوویت دەسبەجێ سەردانی دکتۆر بکە.

خواردنی حەبی دابەزاندنی کێش
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک، هەندێک حەبی دابەزاندنی کێش هیچ سودێکی نابێت تەنها مەترسی لەسەر دڵ دروستدەکات و فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە، لەبەر ئەم هۆکارە دکتۆرەکان هۆشداری دەدەنە ژنان کە نابێت حەبی دابەزاندنی کێش بۆ ماوەیەکی درێژ بخورێت.

دووگیانبون
لەکاتی دووگیانبووندا ژنان گۆڕانکاری لە جەستەیاندا روودەدات و سوڕی مانگانەیان دەوەستێت بەوپێیەی لەو ماوەیەدا مەترسی تووشبونیان بە نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێن زیاتر دەبێت و لەمەوە مەترسی گەورەی دەبێت بۆ تووشبونی ژنان بە نەخۆشییەکانی دڵ. 

شکاندنی دڵ
ژنان زیاتر بەهەستترن و بەهەڵوێستترن بۆیە بەردەوام رووبەروی شکاندنی دڵیان دەبنەوە لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە، بەوپێیەی شکستهێنانیان لە رووی پەیوەدنی رۆمانسی یاخود هاوسەرگیری یا مادی هۆکار دەبن بۆ تووشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ.

هەوکردن
هەوکردنی روماتویدی کە دەبێتە هۆی لەکارخستنی جوڵەی دەست و قاچەکان یاخود دروستبوونی ناڕێکی تیایاندا، زیاتر ژنان تووشدەبن وەک لە پیاوان، چونکە دەبێتە بەرزبوونەوەی هەوکردنی سوڕی خوێن و مەترسی بۆسەر دڵ زیاتردەکات، لەبەر ئەم هۆکارە دکتۆرەکان رێنمایی دەدەن بە زیاتر گرنگی دان بەو خۆراکانەی دژی هەوکردنن.

تەنهایی
ئەگەر ژن هەست بەتەنهای بکات، لە 30% ئەگەری تووشبونی بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت، بەوپێیەی تەنهای لەرووی زیانەوە وەک ئەوە وایە جگەرەت کێشابێت، بۆیە هەوڵبدە تەنها نەبیت.

خەمۆکی
خەمۆکی ژنان زیاتر رووبەروی دەبنەوە وەک لە پیاوان و مەترسی زیادبوونی تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات، خەمۆکی دەبێتە بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی کورتیزول  کە ناسراوە بە هۆڕمۆنی قەلەقی، ئەمەش پەیوەستە بە نەخۆشییەکانی دڵ ، سەرباری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1172