ته‌ندروستی

چەند رێنماییەک بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرخە

ئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوە دەریخستوە، لەکاتی خەوتندا 45% کەسەکان دەپرخێنن و لە 75% دیکە تەنگەنەفەس دەبن، ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کۆمەڵێک ڕێنمایی دەتوانرێت لە کاری رۆژانەدا ئەنجامی بدەیت بۆ کەمبوونەوەی پرخە، ئەویش ئەمانەن:  

1/ قەڵەوی هۆکارە بۆ توشبوون بە پرخەو پێویستە کێشێ لەش دابەزێت.
2/   کەمبوونەوەی خواردنەوە کحولییەکان، چونکە پێچەوانەکەی دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای ماسولکەکان و زیاتر بوونی پرخە.
3/ کەم خەوی دەورێکی گرنگی هەیە لە زیادبوونی پرخە، بۆیە دەبێت خەوێکی باش بکەی.
4/ کردنەوەی کونە لوتەکان لەکاتی گەرماوداو پاکردنەوەی.
5/ گۆڕینی سەرین کارێکی باشە بۆ دروستنەبوونی حەساسێت و  پاک راگرتنی هەوای ژووری نوستن.
6/ خواردنەوەی ئاو بەبەردەوامی بەسودە بۆ وەستاندنی ئاوی لوت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ وەستاندنی پرخە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە729