ته‌ندروستی

چەندین رێنمایی بۆ کەمبوونەوەی رێژەی شەکر لەخوێندا

پێگەی بولدسکای تایبەت بە تەندروستی، کۆمەڵێک ڕینمایی بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرەو ئەوانەی توشنەبوون بڵاودەکاتەوە، کە تیایدا کۆمەڵێک زانیاری  بەسوود لەخۆ دەگرێت.

خواردنی زەڵاتە
پێکهاتەی زەڵاتە لە هەموو جۆرەکانی سەوزەمەنی و خەیارو گێزەرو تەماتەو پیازو سیر پێکهاتووە لەگەڵ کەوچکێک سرکە دەتوانیت رۆژانە بەبەردەوامی بیخۆیت چونکە رێژەی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

راهێنانی وەرزشی 
بەردوام ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی و بەتایبەت رۆشتن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک رۆژانە، دەبێتە هۆی چالاک بوونی سوڕی خوێن و  رێکخستنی سیستمی خۆراکی.

خواردنی دەرمان 
دەبێت پابەند بیت بە رێنمایی پزیشکی و خواردنی دەرمانەکان بەتەواوی بەتایبەت ئەو دەرمانەی کە گەنم و جۆ لە پێکهاتەیدا هەیە چونکە رێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە.

خواردنی قاوە
دەبێت رۆژانە بەلایەنی کەمەوە 3 کوپ قاوە بخورێتەوە چونکە لە 29% مەترسی نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە چونکە ماددەی  ئۆکسید لە پێکهاتەکەیدا هەیە.

خواردنی دارچینی لەگەڵ خۆراکدا
تێکردنی بڕێکی کەم دارچینی رۆژانە لەگەڵ خۆراکدا بەیەکەوە رێژەی ئاستی شەکر لە ٤٨% کەمدەکاتەوە.

دووکەوتنەوە لە جگەرە کێشان
جگەرە کێشان بێجگە زیانەکانی بۆ تەندروستی گشتی مرۆڤ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاستی شەکر لەخوێندا.

خواردنە خێراکان 
پێویستە پیتزاو بەتاتەو هەمبەرگرو جۆرەکانی دیکە خواردنە خێراکان کەمبکرێتەوە چونکە رێژەی کۆلیسترۆل و ئەسۆلین لە خوێندا بەرزدەکاتەوە وا لە جەستە دەکات مەترسی توشبونی بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات.

دورکەتنەوە خەمۆکی
دووکەوتنەوە لە قەلەقی و خەمۆکی لە ژیانی رۆژانەدا پێویستە و پاشان ئەنجامدانی راهێنانی یۆگا چونکە دەرونێکی ئارامت پێدەبەخشێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1256